٦ لەشکەریی تورکیا لە باکووری عێراق کوژران و بریندار بوون
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە میانی شەڕ و پێکدادانەکانی باکووری عێراقدا 2 سەربازی تورکیا کوژراون و 4 سەربازی دیکەش برینداربوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس؛ هەینی ڕابردوو سەربازێکی سوپای تورکیا لە ناوچەی زاب ئافاشین لە پارێزگای دۆهوک بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە کوژرا.
زیانەکانی سەربازانی سوپای تورکیا لە کاتێکدایە کە سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە چەکدارانی سوپای تورکیا ناوچەی "باری"ی ئەرکەکانی "شنگال"یان کردووەتە ئامانج کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لەم هێرشەدا ژمارەیەک لە هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) کوژراون و بریندار بوون. شاری شنگال لە پارێزگای نەینەوا هەمیشە بەرکەوتەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیایە.
سوپای تورکیا رۆژانە بە تۆپ و فڕۆکە و کۆپتەر ناوچەکانی باکووری عێراق دەکاتە ئامانج. هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق لە چەند مانگی ڕابردوودا بە بیانووی ڕووبەڕووبوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) چڕتر بووەتەوە و کوشندەترینیان هێرشی مانگی ڕابردووی تورکیا بوو بۆ سەر هاوینەهەواری پارێزگای دۆهۆک کە بووە هۆی کوژرانی ٩ کەس و برینداربوونی ٢٣.
دوابەدوای ئەم هێرشە، ناڕەزایەتییەکان و شەپۆلی ئیدانەکردنەکان دژی تورکیا لە عێراقدا گەیشتە لوتکە و زۆرێک لە سیاسەتمەدار و کەسایەتی و نوخبەی عێراقی لەگەڵ چالاکوانانی سۆشیال میدیا، ئیدانەی ئەو کارەی تورکیایان کرد.
ههروهها هاوڵاتیانی تووڕهی عێراقی هێرشیان کرده سهر نووسینگهی پێدانی ڤیزای تورکیا له نهجهف ئهشرهف و چهند شارێکی دیکه و دایانخست و ئاڵای تورکیایان خستهخوارهوه. دەسەڵاتدارانی بەغدا چەندین جار داوایان لە حکومەتی تورکیا کردووە کۆتایی بە پێشێلکارییەکانی سەروەری عێراق بهێنێت و هێزەکانی لە باکووری ئەم وڵاتە بکشێنێتەوە، بەڵام ئەنقەرە بەردەوامە لە دەستدرێژییەکانی.