تورکیا کۆمەڵێک کەسی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش ڕاپێچ کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i411529-تورکیا_کۆمەڵێک_کەسی_بە_تۆمەتی_پەیوەندی_لەگەڵ_داعش_ڕاپێچ_کرد
ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا دە گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ داعشیان ڕاپێچ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 21, 2022 09:50 Asia/Tehran
  • تورکیا کۆمەڵێک کەسی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش ڕاپێچ کرد

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا دە گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ داعشیان ڕاپێچ کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ئەم دە کەسە لە ئۆپەراسیۆنی هاوکات و هاوبەشی دژە تیرۆر و هەواڵگریی پۆلیسی تورکیا لە ئانکارا، قۆنیا، غازی ئەنتەب و قەیسەری دەستبەسەر کراون.

لەو تۆمەتبارانەدا کە دەستگیرکراون ٧ کەسیان هاوڵاتی تورکیان و ٣ کەسی دیکەش خەڵکی وڵاتانی دیکەن.

هێزە ئاسایشتییەکان لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو کەسانە دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر بەڵگەی ڕێکخراوەیی و کەرەستەی دیجیتاڵیدا گرتووە.

بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش ناوبەناو بەرپرسیارێتیی هەندێک هێرشی تیرۆریستی لە وڵاتانی ناوچەکە دەگرنە ئەستۆ.