تورکیا بە نیازی ئاسایی کردنەوەی پێوەندیی لە گەڵ سوریا نیە
ئهیلوول 24, 2022 14:51 Asia/Tehran
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رەتیکردەوە وڵاتەکەی پلانی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکان لەگەڵ سووریا هەبێت.
ئیبراهیم کاڵن گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە هەڤپەیڤینێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ میدیای تورکیا لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان ئەنقەرە-دیمەشق رایگەیاند، تورکیا پلانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکانی لەگەڵ حکوومەتی سووریا نییە.
ناوبرا و ڕاشیگەیاند: هەڵوێستی تورکیا روون و ئاشکرایە، پرۆسەی ئاستانە بەردەوامە و کارەکانی داڕشتنی دەستووری نوێ بۆ سووریا بەهەمانشێوە بەردەوامە.
کاڵن جەختی لەوەش کردەوە، پەیوەندییەکان تەنیا لەسەر ئاستی دەزگاکانی هەواڵگریی نێوان هەردوو وڵاتدایە و لەسەر ئەم ئاستە دیدار و کۆبوونەوە هەن.