تشرینی یه‌که‌م 15, 2022 13:51 Asia/Tehran
  • کوژرانی لەشکرییەک لە تورکیا

لەشکرییەکی تورکیا لە پێکدادان لەگەڵ تاقمە چەکدارەکان لە پارێزگای وان کوژرا.

کەناڵی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی TRT ئێوارەی دوێنێ بە گێڕانەوە لە پارێزگاریی وان لە تورکیا وای بڵاوکردەوە کە، لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ تاقمە چەکداراەکاندا ژەندرمەیەک کوژراوە.

پارێزگاری وان لە راگەیاندراوەکەیدا ئەو چەکدارانەی وەک "ئەندامانی رێکخراوێکی تیرۆریستی و خەیانەتکار" ناساندو وتیشی: ئەم لەشکرییە تورکە لە پێکدادانێکی نێوان هێزەکانی ژەندرمەو چەکدارەکانی ناوچەی «چەتاک» کوژراوە.

تا ئێستا سەرچاوە سەربازییەکان و میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بە کاتی سەرھەڵدانی شەڕەکە نەکردووە و نەشیانوتووە کە ئەو چەکدارانە سەر بە کام گروپ بوونە. بەڵام ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا زیاتر لەسەر داعش و ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و کەسانێک کە گومانی پەیوەندی لەگەڵ کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی ٢٠١٦یان لێ دەکرێت، چڕ بووەتەوە.

سەرپەیڤ