تورکیا بەردەوامە لە دژایەتیکردنی ئەندامەتی فینلاند و سوید لە ناتۆ
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاماژە بە جێبەجێنەکردنی مەرجەکانی ئانکارا، دژایەتی وڵاتەکەی لەمەڕ داخوازیی فینلاند و سویید بۆ ئەندامەتی لە ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) دووپاتکردەوە.
بەگوێرەی هەواڵدەریی فارس، «مەولود چاوشئۆغڵو» وەزیری دەرەوەی تورکیا ئێوارەی پێنجشەممە دوای دیدار لەگەڵ «ینس ستۆڵتنبێرگ»، سکرتێری گشتیی ناتۆ، بەشداری کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی کردو ڕایگەیاند: تا ئێستا فینلاند و سویید هەموو ئەو مەرجانەیان بەدی نەهێناوە کە ئانکارا بۆ ئەندامەتی لە ناتۆدا داوای کردوونە.
«مەولود چاوشئۆغڵو»،وتیشی:هەندێک هەنگاوی ئەرێنی دەبینین، بەتایبەت هەڵگرتنی گەمارۆی چەک لەسەر تورکیا و گۆڕانکاری لە یاساکان، بەڵام ئەمە جێبەجێکردنی هەموو مەرجەکان نییە.
دیپلۆماتکاری باڵایەی تورکیا وتیشی: ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ فینلاند نییە. ئەمینداری گشتیی ناتۆ و ئەم وڵاتانە دەیانەوێت پێکەوە بچنە ناو هاوپەیمانییەوە، بەڵام ئەوانە لە ئاراستەی جێبەجێکردنی مەرجەکانی تورکیادا ھەنگاو ھەڵناگرن و هیوادارین دانوستانەکان بگەنە ئەنجام.