گەڕاندنەوەی هەزاران پەنابەری سووری لە تورکیاوە بۆ وڵاتەکەیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i412767-گەڕاندنەوەی_هەزاران_پەنابەری_سووری_لە_تورکیاوە_بۆ_وڵاتەکەیان
جێگری وەزیری نێوخۆی تورکیا باسی گەڕانەوەی هەزاران پەنابەری سووریی کرد بۆ وڵاتەکەیان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2022 06:03 Asia/Tehran
  • گەڕاندنەوەی هەزاران پەنابەری سووری لە تورکیاوە بۆ وڵاتەکەیان

جێگری وەزیری نێوخۆی تورکیا باسی گەڕانەوەی هەزاران پەنابەری سووریی کرد بۆ وڵاتەکەیان .

تورکیا ڕووبەڕووی قەیرانێکی ئابووریی سەخت بووەتەوە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵی پەنابەرانی خستووەتە بەرنامەی کاری خۆیەوە. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ گەلێک جار ڕەخنەیان لە ئەنقەرە گرتووە بەهۆی خراپ مامەڵە کردنی لەگەڵ پەناخوازان بەتایبەتی پەنابەرانی سوریا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی "زەمەن"، «ئیسماعیل چاتاکلی»، بریکاری وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: ئەم وڵاتەش وەک وڵاتانی دیکە کاریگەری کۆچی پەنابەرانی لەسەرە و ئەنقەرەش هەوڵی زۆر دەدات بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی.

چاتاکلی وتیشی: ژمارەی ئەو سووریانەی کە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان گەییشتووەتە ٥٣١ هەزار و ٣٢٦ کەس، هەروەها ژمارەی ئەوانەی ئێستا لە تورکیان ٣ هەزار و ٦١١ هەزار و ١٤٣ کەسە.

لە کۆتاییدا بریکاری وەزیری ناوخۆی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە لە مانگی ئەیلولدا ٢٤ هەزار و ٩٩٨ کۆچبەریش دەستگیرکراون.