تورکیا: ئانکارا کاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە سووریا دیاری دەکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i413242-تورکیا_ئانکارا_کاتی_ئۆپەراسیۆنە_سەربازییەکەی_لە_سووریا_دیاری_دەکا
«ئیبراهیم کالین»ی وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند:ئۆپەڕاسیۆنە سەربازییەکەی ئەم وڵاتە لە سوریاو عێراق هەرکات پێویست بکا دەست پێ دەبی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2022 08:40 Asia/Tehran
  • تورکیا: ئانکارا کاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە سووریا دیاری دەکا

«ئیبراهیم کالین»ی وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند:ئۆپەڕاسیۆنە سەربازییەکەی ئەم وڵاتە لە سوریاو عێراق هەرکات پێویست بکا دەست پێ دەبی.

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا بەو بانگەشەیەی کە ڕوسیا ئاگاداری چالاکیە جەنگیەکانی ئەو وڵاتەیە لە باکوری سوریاو عێراق، لەپەیوەندی لەگەڵ کاتی شیمانەیی هێرشە سەربازییەکەی تورکیاش وتی: کات و ئاست و سنوری ئەو ئۆپەڕاسیۆنە لەلایەن وڵاتەکەیەوە دیاری دەکرێ.

قسەکانی وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاتێکدایە کە، ڕوسیا وێڕای بەرپەرچدانەوەی ئەو بانگەشەیەی تورکیا پەلامارەکانی ئەو وڵاتەی بۆسەر خاکی سوریا شەرمەزار کردووە.

لەکاتێکدا کە بەر لەمە «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»ی سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاندبوو کە ئەو ئەگەرە لەئارادایە کە لە کورتخایەن دا هێرشێکی وشکانی بۆسەر سووریا بەڕێوە بچێ، ھەگەری چاوپێکەوتن لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا بۆ وتووێژ لەسەر پرس و بابەتە جۆربە جۆرە جێی ناکۆکییەکانیشی نێوان دوو وڵات دا ڕەت نەکردبووەوە.

پەلامارە نایاسایەکانی تورکیا بۆسەر باکوری سوریاو عێراق بە بیانووی خەباتی دژی ڕشەکوژی لەکاتێکدا هەروا بەردەوامە کە ئەو وڵاتە پێشتر تۆمەتبار کرابوو بە پاڵپشتی کردنی تیرۆریستانی شەڕە داسەپاوەکەی سەر گەلی سووریاو ببووە هۆی ئاڵۆزتر بوونی شەڕ لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو لەو وڵاتەدا.