دەستگیرکرانی ١٨ کەس لە ئەنقەرە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i413443-دەستگیرکرانی_١٨_کەس_لە_ئەنقەرە_بە_تۆمەتی_هاوکاری_لەگەڵ_داعش
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئەنقەرە ١٨ تۆمەتباری هاوکاری لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی داعشیان دەستگیر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 08, 2022 11:08 Asia/Tehran
  • دەستگیرکرانی ١٨ کەس لە ئەنقەرە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ داعش

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئەنقەرە ١٨ تۆمەتباری هاوکاری لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی داعشیان دەستگیر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٢٥ هاووڵاتیی بیانییان لە ئەنقەرە ناس کردووە کە گومانیان لێدەکرێت پەیوەندییان بە تاقمی تیرۆریستی داعشەوە هەبێت ھەتا ئێستا ١٨ کەسیان لێ قۆڵبەست کردوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی تورکیا بۆ دەستگیرکردنی حەوت تۆمەتباری ھەڵاتووی دیکە بەردەوامە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی پۆلیسی تورکیا، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون دوای پشکنین و ڕێکاری یاسایی ڕادەستی بەشی کۆچبەریی ئەم وڵاتە دەکرێن بۆ ئەوەی بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.