پێشنیاری ئەردۆغان بۆ کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ پوتین و «بەشار ئەسەد»
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i413591-پێشنیاری_ئەردۆغان_بۆ_کۆبوونەوەی_سێ_قۆڵی_لەگەڵ_پوتین_و_بەشار_ئەسەد
سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژەدان بە ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی دیدارێکی سێ قۆڵی لەگەڵ هاوتا ڕووسی و سوورییەکانی، وتی کە خوازیاری میکانیزمێکی هاوبەش لەگەڵ دیمەشق و مۆسکۆیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 15, 2022 17:31 Asia/Tehran
  • پێشنیاری ئەردۆغان بۆ کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ پوتین و «بەشار ئەسەد»

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژەدان بە ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی دیدارێکی سێ قۆڵی لەگەڵ هاوتا ڕووسی و سوورییەکانی، وتی کە خوازیاری میکانیزمێکی هاوبەش لەگەڵ دیمەشق و مۆسکۆیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»، سەرۆککۆماری تورکیا، لە لێدوانەکانیدا بەدەم گەڕانەوەی لە گەشتەکەی بۆ تورکمەنستان، وتی: کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی پێشنیارکراوی نێوان ئەنقەرەو مۆسکۆ و دیمەشق بە ئامانجی خێراکردنی ڕێڕەوی دیپلۆماسی بۆ دروستکردنی میکانیزمێکی کاریگەرە لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو پێشخستنی پرۆسەی سیاسی لە سوریا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆکی تورکیا وێڕای ئاماژەدان بە پێشنیاری کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ هاوتا ڕووسی و سوورییەکەی، قبوڵکرانی ئەم پێشنیازەی لە لایەن «ڤیلادیمێر پوتین» سەرۆکی ڕووسیاوە ڕاگەیاند.

پێشنیاری کۆبوونەوەی سەرۆکانی تورکیا و ڕووسیا و سوریا لەلایەن ئەردۆغانەوە لە کاتێکدا پێشنیار کراوە کە سەرۆک کۆماری تورکیا ماوەیەک لەمەوپێشیش پێشنیاری کۆبوونەوە لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریای کردبوو، کە ئەمەش دژایەتیی دەسەڵاتدارانی سوریای لێکەوتەوە.

شارەزایانی سیاسی دەڵێن، دیمەشق لەو باوەڕەدایە کە ئەم جۆرە کۆبوونەوانە ئەنجامێکی ئەوتۆی لێ ناکەوێتەوەو سوورییەکان دەیانەوێت هێزەکانی تورکیا بەتەواوی لە وڵاتەکەیان بکشێنەوە.