ئاگرکەوتنەوە لە مۆڵی بازرگانیی ئەستەمۆڵی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i413612-ئاگرکەوتنەوە_لە_مۆڵی_بازرگانیی_ئەستەمۆڵی_تورکیا
مۆڵی «لونێت» لە شاری ئەستەمۆڵی تورکیا ئاگری گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2022 19:57 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوە لە مۆڵی بازرگانیی ئەستەمۆڵی تورکیا

مۆڵی «لونێت» لە شاری ئەستەمۆڵی تورکیا ئاگری گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاری سەرقاڵی ڕزگارکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

لە ڤیدیۆ و وێنە بڵاوکراوەکانی پەیوەست بەم کارەساتە دوکەڵێکی چڕ بە ئاسمانی شوێنی ڕووداوەکەوە بەدی دەکرێت.

تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانی گیانی و داڕایی  ئەم ئاگرکەوتنەوەیە بڵاو نەکراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە حەوتەی ڕابردووش هۆتێلێکی لوکس لە گۆڕەپانی کۆشکی پێشووی عوسمانی لە ئەستەمۆڵ ئاگری تێبەربوو.