گێڕانەوەی لاوانی تورکیا لە بارەی سەرداری دڵانەوە
کۆمەڵێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی لاوانی تورکیا جەختیان لەسەر بەردەوامیی ڕێبازی سەزداری گەورەی بەرخۆدان شەهید «حاج قاسم سولەیمانی» کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،کۆمەڵێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی لاوانی تورکیا، بە ئامادەبوون لە ناوەندی شاری ئەستەمۆڵ، تایبەتمەندییە جیاوازەکانی شەهیدی نەمر سەردار «حاج قاسم سولەیمانی»یان وەک پێشەنگی دڵەکان ڕوونکردەوە.
گەنجێکی تورک دەڵێت: شەهید «قاسم سولەیمانی» پاڵەوانی شەڕی دژی ئیستیکبارو زایۆنیزمە. خەباتی ئەو تەنیا بۆ خەڵکی ئێران نییە بەڵکو بۆ هەموو گەلانی جیهانە. وەک گەنجانێک کە دژی ئیمپریالیزم و زایۆنیزم خەبات دەکەین، شانازی دەکەین کە شەهیدێکی لەو شێوەیەمان هەیە.
هاوڵاتیەکی ئافرەتی دیکەی تورکیا وتویەتی: ئێمە پێمان وایە شەهید «قاسم سولەیمانی» تەنیا شەهیدی ئێرانییەکان نییە، شەهیدی هەموو ئێمەو گەلانی ستەملێکراوی جیهانە. بەڕێزی پاڵەوانێکی ڕاستەقینەیە.
هاوڵاتیەکی تری تورکیا بە ئاماژەدان بە وەسیەتنامەی سەردار سولەیمانی دەڵێت: سەردار سولەیمانی وەسیەتی کردووە کە لەسەر مەزارگەکەی بنوسرێت "سەرباز سولەیمانی". ئەم بابەتە سەرمەشقێکی گەورەیە بۆ ئێمەی گەنجانی تورکیا کەلە ناخی دڵەوە بە شەهیدی خۆمانی دەزانین.