کانونی دوھەم 28, 2023 06:25 Asia/Tehran
  • دەمیرتاش لە زیندانەوە کاندید بۆ ئازادی دیاری دەکات

شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان «هەدەپە» لەگەڵ هاوسەرۆکی پێشووتری ئەم پارتە سەبارەت بە کاندیدی سەرۆک کۆمار کۆبووەوەو لە کۆبوونەوەکەش دا باسی ئەوە کرا کە، پشتیوانی لە ناوو کەسایەتیەک دەکرێت کە وەک کاندیدی هاوپەیمانی «رەنج و ئازادی» کاندید بکریت.

بە پێی ڕاپۆرتی ژێدەرە کوردییەکانی تورکیا، شاندێکی سەر بە پارتی دیموکراتی گەلان «هەدەپە» ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەگەڵ «سەلاحەدین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشووتری «هەدەپە» کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە زیندانی ئەدیرنەدا بەسەر دەبات، لەبارەی کاندیدی سەرۆکایەتیی کۆمارەوە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام داوەو ڕاو بۆچوونی ناوبراویان وەرگرتووە.

شاندەکەی «هەدەپە» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، «دەمیرتاش» لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە کە پێگەی خۆی لە ئێستادا لە ڕووی یاسایییەوە بۆ کاندیدبوون نابێت بەڵام لە پشت ھەر ناوو کەسایەتییەکەوە دەوەستێت و داکۆکیی لێ دەکات کە وەک کاندیدی هاوپەیمانیی «ڕەنج و ئازادی» بێتە مەیدانەوە.

جێگای ئاماژەیە ھەر لەم ماوەیەش دا «دەمیرتاش» لە تویتەرەکەی دا لە ڕێی پارێزەرەکانیەوە بەڕێوە دەبردرێت، پشتیوانیی خۆی بۆ کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەدەپە کە بە دروشمی «گەنجینەی ئێمە گەلەکەمانە»هەژمارێکی بانکیی بڵاو کردەوە و داوای کرد پشتیوانیی ماددی هەدەپە بکرێت.

سەرپەیڤ