بانگ کرانی باڵوێزی نەرویژ لە ئەنقەرە بۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i414815-بانگ_کرانی_باڵوێزی_نەرویژ_لە_ئەنقەرە_بۆ_وەزارەتی_دەرەوەی_تورکیا
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵوێزی نەرویژ لە ئەنقەرەی لەبەر مۆڵەتدانی کاربەدەستانی ئەو وڵاتە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە ڕۆژی هەینی دا،بانگ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 02, 2023 18:23 Asia/Tehran
  • بانگ کرانی باڵوێزی نەرویژ لە ئەنقەرە بۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵوێزی نەرویژ لە ئەنقەرەی لەبەر مۆڵەتدانی کاربەدەستانی ئەو وڵاتە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە ڕۆژی هەینی دا،بانگ کرد.

لە ناڕەزایەتی دەربڕینی مانگی ڕابردوودا لە نزیک باڵوێزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سویید، سیاسەتمەدارێکی دانیمارکی-سوییدی سەربە باڵی ڕاستی توندڕەو، کە دژی کۆچبەرانە، ئاگری لە کۆپییەکی قورئانی پیرۆز بەردا کە ئەنقەرە ئەم کارەی بە توندی ئیدانە کرد.

بۆ جاری سێیەم حکومەتی سویید مۆڵەتی "سووتاندنی قورئان" لەم وڵاتەی دەرکرد کە ئەم کارە قیزەون و پڕ لە سوکایەتییە لە سەرانسەری جیهاندا بە شێوەیەکی بەرفراوان ئیدانە کراوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵوێزی نەرویژی لە ئەنقەرە بانگ کردو پێی ڕایگەیاند کە، ئەنقەرە بە توندی ئیدانەی دەرکردنی مۆڵەتی لەو شێوەیەی کردووە و بە کارێکی ئانتریک کارانەی دەزانێت کە بێڕێزی کردن بە قورئانی پیرۆزە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی کردووە.