لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک لە تورکیا ٤٣ کەس کوژران و بریندار بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i414905-لە_ئەنجامی_وەرگەڕانی_پاسێک_لە_تورکیا_٤٣_کەس_کوژران_و_بریندار_بوون
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە پارێزگای ئەفیونی قەرەحیسار لە ڕۆژئاوای تورکیا، ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2023 17:32 Asia/Tehran
  • لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک لە تورکیا ٤٣ کەس کوژران و بریندار بوون

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە پارێزگای ئەفیونی قەرەحیسار لە ڕۆژئاوای تورکیا، ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٥ کەسی دیکەش برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەری میهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی ڕووداو، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە ئەم پاسە لە دیاربەکرەوە بەرەو شاری بۆدروم بە ڕێگادا بووە کەلە شاری ئافیۆن سەر بە پارێزگای قەرەحیساری تورکیا وەرگەڕاوە.

دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی ئەم ڕووداوە، ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن، بەشی ئاگرکوژێنەوە، ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و پۆلیسی تورکیا دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی تر سەبارەت بە هۆکاری ئەم ڕووداوە نەخراوەتەڕوو.