ئۆتۆمبیلێکی هەڵگری بەندکراوان لە ناوچەی "فارقەین" ی دیاربەکر وەرگەڕاو لەو ڕووداوەدا دە کەس بریندار بوون.
سەرۆک کۆماری تورکیا داوای پێکهێنانی دەستوورێکی نوێ بۆ وڵاتەکەی کرد کە خواست و خەونی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لەخۆ بگرێت.
لە پارێزگای دیاربەکری تورکیا دایک و کوڕێک دوای ١٠١ کاتژمێر مانەوە لەژێر خڕبەو داروپەردووی باڵەخانەیەکدا بە ھۆی تیمەکانی فریاکەوتنەوە رزگار کران.
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە پارێزگای ئەفیونی قەرەحیسار لە ڕۆژئاوای تورکیا، ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
مەراڵ ئاکشەنەر ڕێبەری «چاک پارتی» ، ئامانجی گەشتەکەی بۆ دیاربەکر بەدەست هێنانی ڕەزامەندیی خەڵکی ئەم شارە ڕاگەیاند.
دوابەدوای سوکایەتی کردنی کەسێکی ڕەوشت نزم و بێ کەسایەتی لە ستۆکھۆڵمی سویید بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز، شاری دیاربەکری تورکیاش ھاودەنگ لەگەڵ خەڵکانی دیکەی جیھانی ئیسلام ھاتە دەنگ و ئەو کردەوە قیزەونەی شەرمەزارو ئیدانە کرد.
فیلمی ئێرانیی «باخچەی ئاژەڵان» بوو باشترین کورتە فیلمی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی دیاربەکری تورکیا.
وەزارەتی نێوخۆی تورکیا ژمارەی بریندارانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند.