شەڕی ئۆکرانیا، تەوەرەی گفتوگۆی تەلەفۆنیی نێوان ئەردۆغان و پوتین بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i415543-شەڕی_ئۆکرانیا_تەوەرەی_گفتوگۆی_تەلەفۆنیی_نێوان_ئەردۆغان_و_پوتین_بوو
«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا و «ڤلادیمێر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا و بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی باشووری تورکیا ئەنجامدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 25, 2023 20:04 Asia/Tehran
  • شەڕی ئۆکرانیا، تەوەرەی گفتوگۆی تەلەفۆنیی نێوان ئەردۆغان و پوتین بوو

«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا و «ڤلادیمێر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ئێوارەی ڕۆژی هەینی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا و بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی باشووری تورکیا ئەنجامدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێرانەوە لە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا، لەم وتووێژەدا، ئەردۆغان داوای ئاشتییەکی دادپەروەرانەی کرد بۆ وەستاندنی زیانی زیاتری گیانی و ماڵوێرانی لە ئەنجامی شەڕی ئۆکرانیا.

سەرۆکی تورکیا ھەروەھا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ھەوڵدانی پێویست لە ئاراستەی گەییشتن بە ڕێککەوتنی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە شەڕەکە ڕاگەیاند.

ئەردۆغان هەروەها سوپاسی پوتینی کرد بۆ هاوسۆزیی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا لە جەنگەی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی وڵاتەکەی.

وردەکاری زیاتری ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە باس نەکراوە.