هاوسەرۆکی هەدەپە: ژیانێکی نوێ بنیات دەنێین
هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) وێڕای ھێنانە ئارای ڕستەی «نا بۆ سیاسەتی شەڕ و دەستدرێژی و تاڵانکردن» وتیشی: دەمانەوێت وڵاتێکی نوێ، ژیانێکی نوێ بنیات بنێین"، بەم پێیە سڵاو لە نەورۆز دەکەین، بەڵام بە دەسەڵات ده‌ڵێین بڕۆ.
«میتحەت سانجەر» هاوسەرۆکی «هەدەپە» ڕۆژی سێشەممە له‌میانەی وتارێک لە ئامەد سەبارەت بە هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تیی تورکیا که بڕیاره 14ی مانگی 5ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد کە، پێویستە وەک هاوپەیمانیی کرێکاران و ئازادی سەرکەوتو بن و ئەم حکومەتە تێکبشکێنن و ئەم سیستەمەی ئێستا بگۆڕن.
په‌یوه‌ست به گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌که‌ی 6ی مانگی رابردووش، وتی: ئازارەکانمان زۆرن، ماتەمینی دەگێڕین، بەڵام لەلایەکی ترەوە توڕەین و ئەم ئازارە دەکەینە خەبات و لە ڕێگەی ئەم خەباتەوە ژیانێکی نوێ بنیات دەنێین.
هاوسەرۆکی هەدەپە وتیشی: ئێمە پێشوازی لە نەورۆز دەکەین، بەڵام دەڵێین نا بۆ سیاسەتی شەڕو دەستدرێژی و تاڵانکردن، دەمانەوێت وڵاتێکی نوێ و ژیانێکی نوێ بنیات بنێین، هەربۆیە سڵاو لە نەورۆز دەکەین، بەڵام بە دەسەڵات دەڵێین بڕۆ.