ناسێندرانی چوار کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا
«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»، «کەمال کلیچدارئۆغڵو»، «مەحەڕەم ئینجە» و «سینان ئۆغان» وەک چوار کاندید بۆ خولی سێزدەهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا ململانێ دەکەن.
ناونووسینی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا کە لە ڕۆژی یەکشەممەی حەوتەی ڕابردووەوە بە دوو شێواز ناسێندرانیان لە لایەن پارتە یاسایی و هاوپەیمانییەکانی هەڵبژاردن و یان لەلایەن دەنگدەرانەوە ئەنجامی گرتووە دوای کۆکردنەوەی 100 هەزار واژۆی هاوڵاتیانی تورکیا ، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە کۆتایی پێ هات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕۆژی سێشەممە، ماڵپەڕی هەواڵیی ستار بە گێڕانەوە لە «ئەحمەد یەنەر» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، ڕایگەیاند کە ئەردۆغان لە لایەن هاوپەیمانیی جومهورەوە کە پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدان و پارتی بزوتنەوەی نیشتمانی لەخۆدەگرێت، وەک کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا ناسێندراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیاندنی «ئەحمەد یەنەر» دواجار هاوپەیمانی شەش پارتی تورکیا "کەمال کلچدارئۆغڵو"یان وەک کاندیدی کۆتایی خۆیان ڕاگەیاند.
هەروەها بۆ بەشداریکردن لە کێبڕکێی ئەم قۆناغەی هەڵبژاردن، "مەحەڕەم ئینجە" کە لەلایەن حزبی وڵات (دایک) و "سینان ئۆغان" لەلایەن هاوپەیمانیی "عەتا" کاندید کرابوو، توانیان نیسابی یاسایی بەدەستبهێنن و ببنە کاندیدی ئەم خولەی هەڵبژێردرێن.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا وتی: هەڵبژاردنی هاوکاتی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە لە ١٤ی ئایار (٢٤ی ئایاری ١٤٠٢) بە ئامادەبوونی ئەم چوار کاندیدە بەڕێوەدەچێت و پرۆسەی کۆکردنەوەی دەنگی خەڵک لە کاتژمێر ٨ دەست پێدەکات و کاتژمێر ٥:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ھەمان ڕۆژ کۆتایی پێ دێت.
لیستی کۆتایی کاندیدەکانی تورکیا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٣ بڵاودەکرێتەوە و لیستی کۆتایی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیش لە ٦-١٠ی نیسانی ٢٠٢٣ بڵاودەکرێتەوە.