تورکیا باڵوێزی دانیمارکی بانگ کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i416974-تورکیا_باڵوێزی_دانیمارکی_بانگ_کرد
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا «دانی ئانان» باڵوێزی دانیمارکی بانگ کرد وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سوکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆز و ئاڵای وڵاتەکەی لە کۆپنهاگن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2023 12:55 Asia/Tehran
  • تورکیا باڵوێزی دانیمارکی بانگ کرد

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا «دانی ئانان» باڵوێزی دانیمارکی بانگ کرد وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سوکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆز و ئاڵای وڵاتەکەی لە کۆپنهاگن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن لە ئەنقەرەوە، ڕۆژی شەممە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: بە توندی ئیدانەی سوکایەتیکردن بە کتێبی پیرۆزی موسڵمانان، قورئانی پیرۆز و هێرشکردنە سەر ئاڵای تورکیا دەکەین.

لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاگەیاندنەدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: جێگای "قبووڵ نییە سەرەڕای هۆشدارییەکانمان، مۆڵەت بۆ کردەوەیەکی ئاوا قێزەون بە بیانووی ئازادی ڕادەربڕین بدرێت.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە دەربڕینی نیگەرانی لە تەشەنەسەندنی دژایەتیی ئیسلامی و کردەوەی ڕەگەزپەرستانە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا، داوای لە حکومەتەکان کرد ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە کارانە بکەن کە هەستی ئایینیی ملیاران موسڵمان دەڕووشێنن.