بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلە لە تورکیا ڕووی دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i417652-بوومەلەرزەیەک_بە_گوڕی_٤.٦_پلە_لە_تورکیا_ڕووی_دا
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری «گۆکسۆن»ی سەر بە پارێزگای «قەهرامانماراش» لە تورکیای هەژاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 06, 2023 14:49 Asia/Tehran
  • بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلە لە تورکیا ڕووی دا

بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری «گۆکسۆن»ی سەر بە پارێزگای «قەهرامانماراش» لە تورکیای هەژاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ، ناوەندی بەرپەرچدانەوەی کارەساتەکانی تورکیا "ئافاد" ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەو ڕوودانی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلە لە شاری «گۆکسون»ی سەر بە پارێزگای «قەهرەمانماراش»ی ڕاگەیاند.

بومەلەرزەکە دوێنێ کاتژمێر ١٧:٤٥ بەکاتی ناوخۆ و بە قوڵایی ٧.٥٥ کیلۆمەتر ڕوویداوە.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە کە ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ٦ی فڤریە لە تورکیا ٥٠ هەزار کەسی تێپەڕاند.