لێدوانی هەڵبژاردنی ئەردۆغان: ڕێگە بە دابەشبوونی تورکیا نادەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i417711-لێدوانی_هەڵبژاردنی_ئەردۆغان_ڕێگە_بە_دابەشبوونی_تورکیا_نادەین
«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی یەکشەممە لە وتارێکی هەڵبژاردندا لە ئەستەمۆڵ ڕایگەیاند، ڕێگە نادات ڕکابەرەکانی تورکیا بە هەڵبژاردن دابەش بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 08, 2023 09:16 Asia/Tehran
  • لێدوانی هەڵبژاردنی ئەردۆغان: ڕێگە بە دابەشبوونی تورکیا نادەین

«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی یەکشەممە لە وتارێکی هەڵبژاردندا لە ئەستەمۆڵ ڕایگەیاند، ڕێگە نادات ڕکابەرەکانی تورکیا بە هەڵبژاردن دابەش بکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەردۆغان ڕایگەیاندووە: ڕێگە نادەین کلیچدارئۆغڵو بە هاوکاریی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان وڵاتی تورکیا دابەش بکات.

ڕاشیگەیاند: ئەگەر ئەستەمۆڵ بڵێت بەڵێ، ئەوا کاری هەڵبژاردن کۆتایی هاتووە و کەسێک ھەیە کە دەبێ  خانەنشینی بکەین، کە دیارە مەبەستی ئەردوغان کەمال کلیچدارئۆغڵوی ڕکابەریەتی.

کاندیدی هاوپەیمانیی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێستا میدیاو ڕۆژنامەکانی ئەوروپا چاودێری و تەماشای ئەم گردبوونەوەیە دەکەن لە ئەستەمۆڵ، وتیشی: بە ھیوام دەمامکی ئەوانەی وا لە بارەی تورکیا بۆچوونی ڕەشیان ھەیە ، داماڵرێت و سیمای ڕاستەقینەیان دەرکەوێت.

ناوبراو کۆبوونەوەی لایەنگرانی خۆی لە ئەستەمۆڵ بە باشترین وەڵام بۆ ڕکابەرەکانی زانی و پێشبینی سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنەکاندا کرد و جەختی لەوە کردەوە: دوای هەڵبژاردن، گەشت بۆ هەر ٧٩ پارێزگاکەی تورکیا دەکەم و بە شێوەی ئامادەمەند سوپاسی هەموو جەماوەر دەکەم.