ئەردۆغان و کلیچدارئۆغڵو، دوو کاندیدی ڕکابەری هەڵبژاردنەکانی تورکیاش دەنگیان دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i417892-ئەردۆغان_و_کلیچدارئۆغڵو_دوو_کاندیدی_ڕکابەری_هەڵبژاردنەکانی_تورکیاش_دەنگیان_دا
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئێستا و کاندیدی هاوپەیمانیی «جمھور» و کەمال کلیچدارئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانی "میللەت" کە بە شەش پارتەکە ناسراوە، لە دوو سندوقی دەنگدانی جیاوازەوە دەنگیان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 14, 2023 09:56 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان و کلیچدارئۆغڵو، دوو کاندیدی ڕکابەری هەڵبژاردنەکانی تورکیاش دەنگیان دا

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئێستا و کاندیدی هاوپەیمانیی «جمھور» و کەمال کلیچدارئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانی "میللەت" کە بە شەش پارتەکە ناسراوە، لە دوو سندوقی دەنگدانی جیاوازەوە دەنگیان دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ یەکشەممەی ئیرنا، ئەردۆغان لەکاتی ئامادەبوون لە بنکەکە و دەنگدان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند:بەرەبەیانی ئەمڕۆ پڕۆسەی بەدەستهێنانی دەنگی گەلی تورکیا بەبێ ڕووداو و بەبێ هیچ کێشەیەک دەستیپێکرد و هیوادارم ئەنجامەکە سوودی بۆ تورکیا و دیموکراسی ھەبێت.

ناوبراو، کە لەگەڵ هاوسەرەکەی لە گەڕەکی ئۆسکودار لە ئەستەمۆڵ چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، وتیشی: ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو و سوپاس بۆ خودا کە ئەوانیش مافی خۆیان بەکارهێنا بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا و هیچ کێشەیەکیان نەبوو.

کەمال کلیچدارئۆغڵو، کاندیدی ئۆپۆزسیۆنی نەیاری ئەردۆغانیش لەگەڵ هاوسەرەکەی لە بنکەیەکی دەنگدان لە ئەنقەرە دەنگی دا.

ئەو بەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە بنکەکەدا ئامادەبوون لە کاتی دەنگداندا وتی: زۆر تاسەی دیموکراسیم کردبوو. هەموومان تاسەی  پێکەوەبوونمان کردووە. تاسەی لە ئامێزگرتنی خەڵک. هیوادارم بەهار بێتە ئەم وڵاتە و بۆ هەمیشەش بەردەوام بێت.

ئەم دوو ڕکابەرە سەرەکییەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا دوێنێ لە دوایین بانگەشەی ھێمایانەی خۆیاندا بە چوونە دوو شوێنی جیاواز نیشانیان دا کە چ ڕێگایەک جیاواز دەگرنە بەر.