May 15, 2023 15:55 Asia/Tehran
  • ھەڵبژاردنی تورکیا کەوتە قۆناغی دووەم

سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی هیچ کام لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی نەیانتوانیوە سەرکەوتن بەدەست بهێنن، هەڵبژاردن دەچێتە قۆناغی دووەم و رۆژی 28ی ئەم مانگە هەڵبژاردنێکی دیکە بەڕێوەدەچێت.

«ئەحمەد یەنەر» سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: رێژەی 100%ـی دەنگەکانی کاندیدەکانی سەرۆکایەتیی جیاکرانەوە، رەجەب تەیب ئەردۆگان 49.51%ی دەنگەکان و کەمال کڵچدارئۆغڵو 44.88%ی بەدەست هێنا، هاوکات سینان ئۆغان 5.17%ی بەدەستهێنا، موحەڕەم ئینجەش کە سێ رۆژ لەمەوبەر لە هەڵبژاردنەکە کشابووەوە 0.44%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەهەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا کاندیدەکان دەنگی پێویستیان بەدەست نەهێناوە و بڕیاردراوە 28ی ئەم مانگە گەڕی دوەمی دەنگدان بەڕێوەبچێت.

لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی دوێنێ یەکشەممەوە تاوەکو کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو.

سەرپەیڤ