ئەردۆغان: لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا سەردەکەوین
«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، هاوپەیمانییەکەیان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا سەردەکەوێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند، هاوپەیمانییەکەی لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵات کە لە ٢٨ی مانگی مای بەڕێوە دەچێت، سەردەکەوێت.
ئەردۆغان وتیشی: گەلی تورکیا متمانەی بە ئێمە و هاوپەیمانییەکەمان هەیە.
ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە ئەنجامی ژماردنەوەی دەنگەکان، ئەردۆغان زیاتر لە ٢٧ ملیۆن و ٨٨ هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، کە یەکسانە بە ٤٩.٥%ی دەنگەکان و کەمال کلیچدارئۆغڵو زیاتر لە ٢٤ ملیۆن و ٥٦٨ هەزار دەنگ کە هاوتایە بۆ 89.44%ی دەنگەکانی خەڵک کە ئەمەش وایکردووە ھەتا دیاری کرانی چارەنووسی سەرۆکایەتیی تورکیا بکەوێتە خولی دووھەم.