حوزه‌یران 07, 2023 21:29 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردنی «نۆعمان کورتولموش» وەک سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا

«نۆعمان کورتولموش» وەک سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دیاری کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «نۆعمان کورتۆڵموش» جێگری سەرۆکی تورکیا، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» لە پارتی داد و گەشەدا، کە لە ئیستەمبوڵەوە هاتە ناو پەرلەمانی تورکیا، لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی گشتیدا بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا.

«نوعمان کورتولموش»ی تەمەن 64 ساڵ پێشتر جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا بووە و لە چەند ساڵی ڕابردووشدا جێگری ئەردۆغان بووە لە پارتی داد و گەشەدا.

«نوعمان کورتولموش» یەکێک لە هاوڕێ نزیک و دێرینەکانی ئەردۆغانە کە لەلایەن هاوپەیمانیی سەرۆک کۆماری پێکهاتوو لە پارتی دادو گەشەو پارتی بزوتنەوەی نیشتمانی وەک کاندیدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نیشتمانی تورکیا کاندیدکرا.

سەرپەیڤ