ئەمریکا هۆشداریهكى توند بهتوركیا دهدات
میدیاى ئهمریكا هۆشدارییهكى توندى واشنتۆن بهتوركیا ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، حكومهتى توركیا لههاوكاریكردنى ڕوسیا ئاگاداركراوهتهوه، دهشڵێت، "پێدەچێت ئەمریکا ڕێوشوێنی توند دژ بەتورکیا بگرێتەبەر بەهۆی پاڵپشتیکردنی لەمۆسکۆ لەتێپەڕاندنی سزاکانی ڕۆژئاوا، بەتایبەت کە هاوکارییەکانی ڕوسیاو تورکیا سەرەڕای ئەم سزایانە گەیشتۆتە ئاستێکی بێپێشینە".
ڕۆژنامهى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئهمریكى ڕاپۆرتێكى بڵاوكردۆتهوه کە پشتی بەسەرچاوەی تایبەت بەستووە، باسی لەنیگەرانییەکانی واشنتۆن کردوە سەبارەت بەزیادبونی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان تورکیاو ڕوسیا لەدوای ئەوەی ڕۆژئاوا سزاکانی بەسەر ڕوسیادا سەپاندوە.
چهند سهرچاوهیهك بۆ ڕۆژنامهكه قسهیانكردوهو وتویانه، لایەنی ئەمریکی ئەنكەرەی لەدەرئەنجامەکانی هاوکارییەکانی لەگەڵ مۆسکۆ ئاگادارکردۆتەوەو ئەمریکاش لەپەیوەندیی بەردەوامدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکیا لەسەر ئەو پرسە.
ئەوەش هاتوە، بەرپرسانی ئەمریکا نیازی واشنتۆنیان بۆ گوشاری ئابوریی زیاتر بۆ سەر ڕوسیاو توندکردنەوەی سزاکانی سەر ڕوسیاو چاودێریکردنی پابەندبونی وڵاتانی دیکە پێیەوە ڕاگەیاندوە.
لەو چوارچێوەیەداو بەگوێرهى داتاکان، ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕوسیا بەرەو فراوانبون دەچێتو لەبازاڕەکانی ئاسیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو ئەوانی دیکەشدا نیشاندەری بێوێنە تۆماردەکات، لەکاتێکدا تەنانەت ناوەندە ڕۆژئاوایەکان جەختیانکردۆتەوە، ئابوریی ڕوسیا بەهۆی ئەو سزایانەی ڕۆژئاواوە نەلەرزیوە، بەڵکو بەپێچەوانەوە ڕەنگدانەوەی لەسەر ئەو وڵاتانە دەرکەوتوە کە ئەو سزایانەیان سەپاندوە.