هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری عێراق و سوریا
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە هێرشی ئاسمانیی کردۆتە سەر بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچەگەلێکی باکووری عێراق و سوریادا.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ٢٩ بنکە و حەشارگەی "گرووپە تیرۆریستییەکان" کە مەتەرێز و هەممارەکانی چەکەکانیانی دەگرتەوە، لە هێرشەکانی فڕۆکە جەنگییکانی ئەم وڵاتە تیابراون. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەم هێرشانە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی تیرۆریستان بۆ سەر تورکیا و دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکان ئەنجام دراوە. وەزارەتی بەرگریی تورکیا دوێنێ ڕایگەیاند کە لە هێرشی تاقمە تیرۆریستییەکان بۆ سەر ناوچەیەکی سەرسنووری لە باکووری ئێراق، شەش سەربازی تورکیا کوژران.
شەڕ و تێکهەڵچوونی چەکدارانەی نێوان تورکیا و پەکەکە تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ هەزار کوژراوی لێکەوتۆتەوە. ئامادەبوونی نایاسایی سەربازانی تورکیا لە ناوچە باکوورییەکانی عێراق و سوریا هەمیشە ڕووبەڕووی کاردانەوەی توند و دژایەتی خەڵک و حکومەتەکانی ئەم دوو وڵاتە بۆتەوە. بەغدا و دیمەشق ئەو لەشکەرکەشییەی ئانکارا بە نموونەیەکی ڕوونی داگیرکاری ناو دەبەن. نەتەوە یەکگرتووەکانیش چەندین جار جەختی لەسەر پێویستی کۆتایی هاتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سوریا و عێراق کردووە.