دژکردەوەی تورکیا و چین بە پەلامارەکەی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i424422-دژکردەوەی_تورکیا_و_چین_بە_پەلامارەکەی_ئەمریکاو_ئینگلیز_بۆسەر_یەمەن
پەلامارە مووشەکیەکەی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر یەمەن دژکردەوەو ناڕەزایەتی چین و تورکیاشی ڵیکەوتۆتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 13, 2024 11:20 Asia/Tehran

پەلامارە مووشەکیەکەی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر یەمەن دژکردەوەو ناڕەزایەتی چین و تورکیاشی ڵیکەوتۆتەوە.

لەدوای پەلامارە مووشەکیەکەی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر چەند شاری یەمەن، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای سەرمەزار کردنی ئەو دەستدرێژیە ئەو کارەی بە کەڵکوەرگرتنی توندئاژۆیانە لە دەسەڵات لێک دایەوەو پێداگری کرد کە ئەو دوو وڵاتە لەهەوڵ دان کە دەریای سوور بکەنە دەریایەکی خوێناوی.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەشێکی دیکەی وتەکانی ئاماژەی کردە دادگایی کرانی ڕژیمی زایونیستی لە دیوانی نێونەتەوەیی دادگەری لە لاهەو وتی: بەو بەڵگانەی کە خراونە بەردەست ئەو ڕژیمە دەمکووت دەىێ.

لەهەمان کات دا مائۆ نینگ"ی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چینیش وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە چین دڵگرانی پەرەسەندنی بارگرژیەکانی نێو دەریای سوورە وتی: پیکەن داوا لە هەردوولا دەکا بۆ بەرگرتن لە پەرەدان بە شەڕو تێکهەڵچوون دان بەخۆدا بگرن.