کانونی دوھەم 14, 2024 13:20 Asia/Tehran

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوژرانی نۆ کەس لە هێزەکانی لە هەرێمی کوردستانی عێراقی پشت ڕاست کردەوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا هەواڵی کوژرانی نۆ کەس لە هێزە سەربازییەکانی سوپاکەی لە ناوچە ئۆپەراسیۆنییەکانی ناسراو بە پەنجەی کلیل لە کوردستانی عیراقی پشت ڕاست کردەوە.

بەپێی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، نۆ کەس لە هێزی سەربازیی ئەو وڵاتە لە هێرشی هێزەکانی پەکەکە بۆسەر پێگەیەکی سەربازیی تورکیا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنیی پەنجەی کلیل کوژراون.

تەرمی سەربازە کوژراوەکانی تورکیا پاش ئەنجامدرانی ڕێوڕەسمی ئایینی نێردرانەوە زێدەکانیان لە ئادی ئامان، مەرعەش، ئوردو، ئەنتەپ، گیرەسون و نیغدە.

یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لەگەڵ ژمارێک ژەنەراڵی پلەبەرزی سوپای ئەو وڵاتە ئامادەی ئەو ڕێوڕەسمە بوون.

دوابەدوای کوژرانی سەربازانی تورک لە زاپ، یاشار گولەر-ی وەزیری بەرگریی تورکیا بەرەو ناوچەی سنوریی شرناخ وەڕێ کەوت.

سەرپەیڤ