ئاگرکەوتنەوە لە ئەستەموڵ بە زیاتر لە بیست کوژراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i426234-ئاگرکەوتنەوە_لە_ئەستەموڵ_بە_زیاتر_لە_بیست_کوژراو
ژێدەرە هەواڵییەکانی تورکیا باسی کوژران و بریندار بوونی ژمارێکی زۆر لە خەڵک دەکەن بە هۆی ئەو ئاگرە گەورەی لە ئەستەموڵ کەوتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 03, 2024 09:30 Asia/Tehran

ژێدەرە هەواڵییەکانی تورکیا باسی کوژران و بریندار بوونی ژمارێکی زۆر لە خەڵک دەکەن بە هۆی ئەو ئاگرە گەورەی لە ئەستەموڵ کەوتەوە.

ئەم ژێدەرانە ڕایگەیاند کە ئاگر لە گەڕەکی "غایرەت تەپە" لە ناوچەی بەشیکتاش لە ئەستەموڵ ڕوویداوە و بە هۆی ئەوەیش 29 کوژران و یەک کەسیش بریندار بوونە کە دۆخی تەندرووستیی ژمارێک لەوانە گەلێک نالەبار و ناجێگیرە.

فەرمانداری ئەستەمووڵ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە لە باڵاخانەیەکی شازدە نهۆمی لە ناوچەی "بەشیکتاش" لە بەشی ئەورووپایی  ئەم شارەدا ڕوویداوە.

بە پێی ڕاپۆرتی قایممەقامی ئەستەموڵ، دۆخی تەندرووستیی ژمارێک لە بریندارانی ئەم ئاگرکەوتنەوەیە ناجێگیرە و ئەگەری زۆر بوونی هەژماری کوژران لە ئارادایە.