حوزه‌یران 16, 2024 12:45 Asia/Tehran

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناحیه‌ی دێره‌لوك رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای توركیا زنجیره‌ چیای مه‌تین-ی له‌ سنوری ناحیه‌ی دێره‌لوك له‌ قه‌زای ئامێدی تۆپباران كرد.

شاهێدحاڵێك له‌ ناحیه‌ی دێره‌لوك راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای توركیا زنجیره‌ چیای مه‌تین-ی له‌ سنوری ناحیه‌ی دێره‌لوك له‌ قه‌زای ئامێدی تۆپباران كرد و دیارنییه‌ ئه‌و شوێنه‌ی كراوه‌ته‌ كوێیه‌، هێشتاش زانیاریه‌كان نازانرێت.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی تیمی عێراقی ڕێکخراوی (سی پی تی)، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی 6ی 2024، سوپای تورکیا 833 هێرش و بۆردومانی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، كه‌ 365 هێرش و بۆردومان له‌ پارێزگای دهۆک، 356 هێرش و بۆردومان له‌ پارێزگای هەولێر، 102 هێرش و بۆردومان له‌ پارێزگای سلێمانی و 10 هێرش و بۆردومانیش له‌ پارێزگای نەینەوا بون.

سەرپەیڤ