حوزه‌یران 30, 2024 13:10 Asia/Tehran

میدیاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق رایانگەیاند: بنکەیەکی پشکنین لەلایەن سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان دامەزراوە.

چەند رۆژ لەمەوبەر هەواڵدەریی رۆیتەرز ڕایگەیاند، بنکەیەکی پشکنین لەلایەن سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق دامەزراوە. هەواڵێک کە دەسبەجێ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەدرۆ خرایەوە، بەم حاڵەش، رۆژنامەنووسێکی کورد چەند وێنەیەکی بنکەی پشکنینی لە دەهۆک بڵاو کردەوە.

"کاوە عومەر" رۆژنامەنووسی هەرێمی کوردستان ڕۆژی رابردوو، چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا سوپای تورکیا بنکەیەکی پشکنین و کۆنترۆڵی ناسنامەی لە دەهۆک دامەزراندووە.

لە ڕاپۆری کاوە عومەردا هاتووە، دەوڵەتی تورکیا هەتا قووڵایی٣٥کیلۆمەتریی هەرێمی کوردستان چۆتەپێش و زۆربەی ئاواییەکانی ناوچەی داگیرکردووە.

سوپای تورکیا هەروەها چەند ڕاگەیێندراوی بە زمانی کوردی و تورکی لەو بنکەی پشکنینە بڵاو کردۆتەوە. لەو راگەیێندراوانەدا، هێزەکانی تورکیا روو لە دانیشتووانی ناوچەی هەرێمی کوردستان ئیدیعایان کردووە، بە پشتگریی ئەوان، ئاسایشی ناوچە باشتر دەپارێزن.

تورکیا لە چەند ساڵی رابردوودا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، بەشگەلێک لە خاکی عێراق و سوریای داگیرکردووە.

سەرپەیڤ