ته‌مووز 04, 2024 13:45 Asia/Tehran
  • وەزارەتی بەرگریی تورکیا: ١٣ترۆریست لەباکوری عێراق و سوریا کوژران

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ١٣ ترۆریست لەباکوری عێراق و سوریا کوژراون.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەو بەیاننامەدا ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە دە ترۆریستی پەکەکەیان لە ناوچەی ئۆپراسیۆنیی "کلیلی پەنجە" لە باکوری عێراق و سێ ترۆریستی ئەندامی پەکەکەو یەپەگەیان لە ناوچەی ئۆپراسیۆنیی لقی زەیتون لە باکوری سوریا کوشتووە. لەو بەیاننامەدا هاتووە، بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرووپانە هەتا کوژرانی دوائەندامیان درێژەی دەبێ.

پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر باکوری سوریاو باکوری عێراق لەکاتێکدا بەردەوام دەکرێ کە "ئیحسان چەلەبی" قایمقامی سیدەکان ڕایگەیاند کە لەەبر هاتووچۆی تورکیا هەتا قووڵایی سی کیلۆمەتریی و بەهۆی شەڕی و تێکهەڵچوونی نێوان تورکیاو پەکەکە لەکۆی١٦١٧کیلۆمەترێک کە لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدا بوو، ٤٦لەسەتی ناوچە لەکۆنترۆڵمان چووەتەدەر.

لێدوانەکانی ناوبراو لەکاتێکدایە کە رۆژانە لە بەرزاییەکان و چیاکانی ئەو ناوچەیە، دەنگی بۆردومانەکانی سوپای تورکیا بەدژ بنکەکانی پەکەکە بەرگوێ دەکەوێ. هەر رۆژیش بارودۆخی ئەو ناوچە سنورییانە بەرەو ئاڵۆزکاویی ونائارامیی زیاتر دەچێ و پێشڕەوییەکانی سوپای توکیا بۆنێو خاکی هەرێمی کوردستان ڕوو لەزیادبوونە.

سەرپەیڤ