کوژرانی چوارکەس و بریندار بوونی یازدە ئەندامی سوپای تورکیا ومیلیشیاکانی سەربەوان لە عەفرین
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i429591-کوژرانی_چوارکەس_و_بریندار_بوونی_یازدە_ئەندامی_سوپای_تورکیا_ومیلیشیاکانی_سەربەوان_لە_عەفرین
تاقمی ناسراو بە ئازادکرانی عەفرینی سووریا،باسی کوژرانی دوو سەربازی تورک و پێنج میلیشیا و بریندار بوونی سێ سەرباز و میلیشیایەک لە دوو ئۆپراسیۆنی خۆی کرد بە دژی سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەوان .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 21, 2024 08:36 Asia/Tehran

تاقمی ناسراو بە ئازادکرانی عەفرینی سووریا،باسی کوژرانی دوو سەربازی تورک و پێنج میلیشیا و بریندار بوونی سێ سەرباز و میلیشیایەک لە دوو ئۆپراسیۆنی خۆی کرد بە دژی سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەوان .

هێزەکانی ئازاد کردنی عەفرین بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک رایگەیاند کە لە بەرواری شازدەی جولای دوو ئۆپراسیۆنی بە دژی سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەوان ئەنجام داوە کە کوژرانی دوو سەربازی تورک و پێنج میلیشیا و بریندار بوونی سێ سەرباز و میلیشیایەکی لێ کەوتوەتەوە.

تاقمی ناسراو بە ئازادکرانی عەفرین لە درێژەی بەیاننامەکەی دا ڕایگەیاندووە  پەلامارەکانی سوپای تورکیا و میلیشیاکان  بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ کراو  بەدژی دانیشتوانی عەفرین درێژەی هەیە و ئۆپراسیۆنەکانی  ئەوانیش لە وڵامی پەلامارەکانی تورکیا و میلیشیاکانی ڕاناوەستێ.

هێزی ئازادکرانی عەفرین هەروەها لە خاڵی سەرسنووری باب   دا  ئۆپراسیۆنێکیان بە دژی میلیشیاکانی سەربە تورکیا ئەنجام داوە کە لە ئەنجام دا  پێنج میلیشیا کوژراون و میلیشیایەکیش بریندار بووە.