کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر بە چەپڵەلێدران لە کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ نە تانیاهوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i429801-کاردانەوەی_تورکیا_بەرامبەر_بە_چەپڵەلێدران_لە_کۆنگرێسی_ئەمریکا_بۆ_نە_تانیاهوو
وەزیری دەرەوەی تورکیا چەپڵەلێدەرانی نێو کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیی بە پشتیوانانی جەنایەتکارێک ناوبرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 27, 2024 05:56 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی تورکیا چەپڵەلێدەرانی نێو کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیی بە پشتیوانانی جەنایەتکارێک ناوبرد.

"هاکان فیدان"ی وەزیری دەرەوەی تورکیا کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر بە چەپڵەڕێزانەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ "بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی و وتی: ئەوانەی لە کۆنگرێسی ئەمریکادا چەپڵەیان لێدا بۆ نەتانیاهوو، ناویان لە مێژوودا وەک پشتیوانی تاوانکارێک کە دەستی بە خوێن سوورە، تۆمار دەکرێ. 

ناوبراو بە ئاماژە بە شەهید بوونی نزیکەی چل هەزار کەس لە کەرتی غەززە و ئاوارە بوونی بە ملوێنان فەلەستینی لە ماڵ و زێدی خۆیان وتیشی: هەموو کاربەدەستانی ئیسراییلی و لە سەروویانەوە نەتانیاهوو ڕۆژێک بەرامبەر بە دادگە وەڵامدەر دەبن. شەوی پێنشەممە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی دەستی دایە وتاردان لە کۆنگرێسی ئەمریکادا.