فەتحۆڵڵا گوێلەن کۆچی دوایی کرد
تشرینی یهکهم 21, 2024 19:37 Asia/Tehran
فەتحۆڵڵا گوێلەن ڕێبەری ڕەوتی گوێلەن لە تورکیا لە بەر نەخوشی دڵ کوچی دوایی کرد .
کەناڵی ئەلشەرقی عەرەبستان وتیشی : فەتحوڵڵا گوێلەن لە نەیارانی حکومەتی تورکیا لە تەمەنی هەشتاو سێ ساڵان دا لە کاتی دەرمان کردن لە نەخوشخانەیەک لە ئەمریکا کوچی دوایی کرد .
ئانکارا گوێلەنی لە لیستی تڕۆڕیست دانابوو و ناوبراوی تاوانبار کرد بوو کە لە ساڵی 2016 بە نیازی کودتا دژی ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کوماری تورکیا بووە . پێشتریش تورکیا داوای لە ئەمریکا کرد بوو کە گوێلەن ڕادەستی ئانکارا بکات . گوێلەن لە ساڵی 1999وە لە تورکیا دور خرایەوە بۆ ئەمریکا و هەموو تاوانەکانی ڕەت کردەوە و تەنانەت هەوڵ بۆ کودەتا لە تورکیایشی شەرمەزار کرد بوو .