تشرینی دووه‌م 02, 2024 10:58 Asia/Tehran
  • پێداگری عێراق و تورکیا لەسەر پێویستی یەکپارچە بوونی هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی

سەرۆکوزیرانی عێراق و سەرۆک کوماری تورکیا خوازیاری پاڵپشتی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بوون لە هەوڵ و یارمەتییەکانی ئێستا لە پێناو دەستڕاگەیشتن بە دامەزرانی ئاگربڕ و هاسانکاری لە پرۆسەی فریاگوزاری و گەیاندنی یارمەتییەکان بە خەڵکی لێقەوماوی غەززە و لوبنان.

محمد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە سەفەرێکی لە پێشەوە ڕانەگەیەندراو بۆ تورکیا لە ئەستەموڵ لەگەڵ "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان"ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دیدار و وتوێژی کرد. سوودانی و ئەردوغان لەم دیدارەدا  دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچە و مەترسیی ڕوولە پەرە لەسەر ئاشتی و پاوەجێیان لێکدایەوە کە ڕژێمی زایۆنی بە دەستدرێژیی بەردەوامی بۆ سەر غەززە و لوبنان و پەلامارەکانی بۆ سەر چەند وڵاتی ناوچەکە، ئەو مەترسییەی هێناوەتە ئاراوە.

سوودانی و ئەردوغان لەم دیدارەدا هەروەها سەبارەت بە یەکپارچەیی هەڵوێستەکان بەرامبەر بە ڕووداوە مەترسیدارەکانی ناوچەکە وتووێژیان کرد و داوایان لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کرد پاڵپشتی بکەن لە هەوڵ و یارمەتییەکانی ئێستا بۆ دەستڕاگەیشتن بە ئاگربڕ و هاسانکاری لە پرۆسەی فریاگوزاری و یارمەتیدانی ئەو خەڵکەی کەوتوونەتە بەر دەستدرێژی، هەروەها لەپێناو دەستپێبوونی هەڵمەتی بنیاتنانەوە و یارمەتیدانی مانەوەی فەلەسینییەکان لە وڵات و خاکی مێژوویی خۆیان و لە درێژەدا سەبارەت بە پەیوەندی دوو لایەنە و ڕێگاکانی چالاککردنەوەی تەبایی نامە و ڕێککەوتن نامە هاوبەشەکان لە بواری جۆربەجۆری ئابووری و گەشەپێدان بیر و ڕایان گۆڕییەوە.

سەرپەیڤ