تشرینی دووه‌م 13, 2024 10:50 Asia/Tehran

ئەنجومەنی ئەورووپا و ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤ و لانرانی شارەدارانی کورد لە هەندێ ناوچەی تورکیا لە لایەن حکومەتی ئەم وڵاتە و دانرانی قەیم و بەرپرس لە جیاتی ئەو شارەدارانەیان شەرمەزار کرد.

حکومەتی تورکیا لە ساڵانی ئەم دوایەدا بەبێ بایەخدان بە ئەنجامی هەڵبژاردنە خۆجێیەکان و سەرکەوتنی بەربژارانی کورد لە هەڵبژاردنی شارەدارییەکان زووبەزوو ژمارێک لە ئەو شارەدارە کوردانە بە بیانووی وەک پاڵپشتیکردنی تیرۆریزم و پێوەندی لەگەڵ پەکەکە وەلادەنێت و لە ڕۆژانی ئەم دوایەشدا چوار شارەداری کوردی هەڵبژێردراوی خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا لە باتمان، شانلی ئورفا و مێردین بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ لەسەر کارەکەیان لابراون و چوار فەرمانبەری وەزارەتخانە وەکوو بەرپرس یان قەیم لە جێگەی ئەوان دانراون. ئەنجومەنی ئەورووپا و ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤ وەلانرانی شارەدارانی هەڵبژێردراوی کوردەکانی تورکیا بە دەستی حکومەتی ئەم وڵاتە و دانرانی قەیم لە جیاتی ئەوانیان شەرمەزار کردووە.

حکومەتی تورکیا  ئەم شارەدارە کوردانە کە سەر بە دەم پارتی بوون بە تۆمەتی بەسراوەبوونیان بە پەکەکە لەسەر کارەکەیان وەلاناوە و کەسانی جێمتمانەی خۆی لە جێگای ئەوان لەسەر کورسی شارەدارییەکانی ناوچە کوردنشینەکانی ئەم وڵاتە داناوە.

ئەنجومەنی ئەورووپا لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانی و داخ و مەخابنی قووڵی خۆی بەرامبەر بەم کردەوەی حکومەتی تورکیا دەربڕیوە. مارک کۆڵز سەرۆکی کۆنگرەی دەسەڵاتی ناوچەیی و خۆجێی ئەنجومەنی ئەورووپا بە نیگەرانی دەربڕینی تووند بەرامبەر بەم مەسەلەیە ، وە لانرانی شارەدارانی کورد و دانرانی کەسانی جێمەتمانەی حکومەتی تورکیا لە جێگای ئەوانی بە مەترسییەکی قووڵ زانی لەسەر دیموکراسی ناوچەیی لە تورکیادا .

زۆرێک لە سیاسەتوانانی تورکیا لەوان ئەحمەد داوودئۆغڵوو سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەم وڵاتە دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کردەوەی حکومەتی ئەردوغان و ئەوەیان بە هێمایەک لە بایەخنەدانی بە مافی شاروومەندان و کودەتایەک دژ بە دیموکراسی وەسف کردووە. داوودئۆغڵوو لە پرێسکۆنفرانسێکدا وەلانرانی شارەدارانی هەڵبژێردراوی خەڵک  بە بیانووی بێ بنەمای شەرمەزار کرد و ئەو کردەوەی حکومەتی ئەردوغانی بە زەبرێکی قورس لە دیموکراسی و یاسا وەسف کرد.

عەلی باباجان ڕێبەری پارتی پێشکەوتن و دیموکراسیش وەلانرانی شارەدارانی کوردی بە کردەوەی نایاسایی وەسف کرد و ئەو کردەوەی بە زیانی یەکێتی و یەکپارچەی ئەم وڵاتە زانی.

پارتی دیموکراسی و یەکسانیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە وەلانرانی هەڵبژێردراوانی خەڵک هەنگاوێکی قەبووڵ نەکراوە و لە ڕاستیدا سووکێتی و بێ ڕێزییە بە خواست و بڕیاری هاووڵاتیان.  وەها شتێک بە مانای سووربوونی حکومەتە لە سەر ئامرازە کۆنەکانی کودەتای سیاسی و تووندوتوێژی و ئێستاکە پۆستی شارەداریی ئەم شارانە بە کردەوە لە لایەن پارتی دەسەڵاتدارەوە داگیر کراوە.

شارەدارانی کوردی پارتی نەیاری ئەردۆغان لە کاتێکدا لەسەر پۆستەکەیان وەلانراون کە هەر چەند ڕۆژ لەمەوبەر دەوڵەت باخچەلی کە هاودەست و شەریکی پارتی دەسەڵاتدارە لە هاوپەیمانی جۆمهووردا پێشنیاریدا بوو کە عەبدوڵڵا ئوجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە پەرلەمانی تورکیا و لە وتاردانێکی فەرمیدا هەڵوەشانەوەی پارتەکەی خۆی ڕابگەیەنێت و پاشان ئازاد بکرێ.

سەرپەیڤ