بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە عێراق و سوریا
وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند کە لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوە سنووری لە خاکی عێراق و سووریادا ٧٢ ئەندامی پەکەکە و یەپەگە کوژراون.
زەکی ئاک تورک وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا باسی بەردەوام بوونی زنجیرە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە خاکی کوردستانی عێراق و سووریای کرد و وتی لە خولی تازەی هێرشەکانمان بۆ سەر خاکی عێراق و سووریا ٧٢ چەکداری پەکەکە و یەپەگەمان لەم ناوچانە کوشتووە و ژماری کوژراوان لە دەستپێکی ئەم ساڵەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٢٦١١ کەس. زەکی ئاک تورک وتیشی: لە دەستپێکی ئەم ساڵەی زایینیەوە تا ئێستا ٢٦١١ ئەندامی پەکەکە و یەپەگە کوژراون و لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی پەنجەقفڵ کە لە ئاپریلی ٢٠٢٢ـەوە دەست پێ بووە تا ئێستا ٣١٤٦ مین و بۆمبی دەستکرد پووچەڵ کراونەتەوە ، ۱۳۱۷پەناگە خاپوور کراون و دەستیش گیراوە بە سەر زیاتر لە ٩٠٠ هەزار گوللە.