کانونی یه‌که‌م 12, 2024 19:18 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە دیمەشق

شاندێکی فەرمی لە حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە دیمەشق

 ئیبراهیم کالین  سەرۆکی دەزگەی  هەواڵگریی تورکیاش یەکێک لە ئەندامانی  ئەو شاندەیە . وەزیری دەرەوەی تورکیا  ئەم دواییە و دوای زاڵ بوونی نەیارانی چەکدار بەسەر دیمەشق وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەو وڵاتە خوازیاری  سووریایەکی نوێ هاودەنگ لە گەڵ دراوسێیەکانە  جەختی کرد بوو لەسەر  ئامادەیی بۆ یارمەتی گەیاندن بە وەدی هاتنی ئەو بابەتە .

ئەوە لە حاڵێکدایە کە تورکیا ئاشکرا لە گەڵ ڕژێمی زایونی و ئەمریکا هاودەستە و لە ئاکامدا پشتیوانی تورکیا لە گرووپە جوراوجورەکان له وان گرووپەکانی نزیک له القاعده ئێستاکە داهاتووی سووریا ی گوماناوی و نادیارکردووه .

سەرپەیڤ