ئانکارا ئاگربڕ لەگەڵ هەسەدەی ڕەت کردەوە
وەزارەتی شەڕی تورکیا ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە گەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتیک هەسەدەی ڕەت کردەوە .
یەکێک لە بەرپرسانی وەزارەتی جەنگی تورکیا ئەمڕو وتی : بە پێچەوانەی ئەو شتەی مێدیاکانی ئەمریکایی ڕایانگەیاندووە هیچ ڕێککەوتنێک بۆ ئاگربڕ لە نێوان تورکیا و هەسەدە کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێن لە ئارادا نیە .
تورکیا کە لە ساڵەکانی ئەم دواییەدا بە بیانووی خەبات بە دژی تڕوڕیزم ناوچەگەلێکی بەربڵاوی لە سوریا و عێراقی داگیرکردووە و لاگری لە ژومارێک لە گرووپە چەکدارەکان لە سووریا دەکات بانگەشە دەکات کە پەکەکە و یەپەگە ناوچەگەلێک لە سووریایان داگیر کردووە و بە یارمەتی گرووپە چەکدار و تیروڕیستەکان هەوڵ ئەدات ئەو ناوچەگەلە بە گومانی خۆی ئازاد بکات . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سێشەمە وتبووی : ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە نێوان تورکیا و هەسەدە تا کوتایی ئەم هەفتەیە درێژ کرایەوە . ئەمریکا بەرلەمەش چەن جار کوردەکانی سوریای لە هەمبەر پەلامارەکانی تورکیادا بە تەنیا هێشتبوو .