هەوڵی تورکیا بۆ لەناو بردنی دەسەڵاتی کوردانی سوریا
کانونی یهکهم 25, 2024 19:55 Asia/Tehran
هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگهیاند،دەسەڵاتدارانی تورکیا هەمو هەوڵێکیان بۆ لەناوبردنی ده سەڵاتی کوردانی سوریایه،
تولای حاتەم ئۆغۆللاری ئهمڕۆ لە کۆبونەوەی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان وتی : دەبێت ئیدارەی نوێی سوریا دیموکراتی بێت ، ئەمە شتێکی گرنگی بنەڕەتییە، بونی سوریایەکی دیموکراتیک گەرەنتی ئەمنێتی تورکیایە، جارێکی دیکە بانگەوازییتان لێ دەکەین دەبێت دەستبەرداری دوژمنکاریی کوردانی سوریا ببن لە سوریا
تولای حاتەم ئۆغۆللاری،ڕایگهیاند، سهرهڕای هەمو فشارەکان لە شارەوانییەکانی دەم پارتی، لە ئێستادا دەیانەوێت شارەوانییەکان گەمارۆ بدەن، دەیانەوێت کارێک بکەن شارەوانییەکانی دەرەوەی ئاکپارتی نەتوانن خزمەت بە گەل بکەن"