باخچەلی: یان چەکەکان یان خاوەنی چەکەکان ئەبێ بنێژرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i434516-باخچەلی_یان_چەکەکان_یان_خاوەنی_چەکەکان_ئەبێ_بنێژرێن
دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری مەپەهە لە کاردانەوە بە دیداری ئەم دواییەی نوێنەرانی دەم پارتی و ئۆجالان ئەو دیدارەی ئەرێنی وەسف کرد
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 01, 2025 15:50 Asia/Tehran
  • باخچەلی: یان چەکەکان یان خاوەنی چەکەکان ئەبێ بنێژرێن

دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری مەپەهە لە کاردانەوە بە دیداری ئەم دواییەی نوێنەرانی دەم پارتی و ئۆجالان ئەو دیدارەی ئەرێنی وەسف کرد

دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری مەهەپە و هاوبەشی هاوپەیمانی دەسەڵاتدار، ڕایگەیاند کە دیداری ئەم دواییەی نێوان عەبدوڵڵا ئۆجالان و نوێنەرانی دەم پارتی دەتوانێت ئەنجامی ئەرێنی بەدواوە بێت.باخچەلی کە بەردەوام پاڵپشتی لە سیاسەتی دژی پەکەکە کردووە، لە پەیامی ساڵی نوێی خۆیدا هۆشداریی جیدی داوەتە ئەو ڕێکخراوە.ناوبراو وتی: لە دۆخی ئێستادا، بە گۆڕینی هاوکێشەکان ، پەکەکە تەنیا دەتوانێت خەونی هەبوونی بنکەیەکی بەهێزی لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژاوای فورات هەبێت. ئەوان هیچ شوێنێکیان بۆ مانۆڕدان نییە. یان چەکەکانیان بنێژن یان ئەو کەسانەی کە چەکیان بەدەستەوەیە، خۆیان دەنێژرێن .