ئۆجەلان له ئیمراڵی دەمێنێتەوە
کانونی دوھەم 15, 2025 15:45 Asia/Tehran
ڕهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆک کۆمارى تورکیا لهبارهى عهبدوڵڵا ئۆجهلانهوه پهیامێکى بڵاوکردهوهو ڕایدهگهیهنێت، "عەبدوڵڵا ئوجالان سزاکەی بۆ بەندکردنی لە ناو ماڵەوە ناگۆڕدرێت.
عەبدولقادر سەلڤی ڕۆژنامەوانی نزیک لەحکومەتو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ناوهڕۆکى کۆبونەوەیهکى ئەنجومەنی سەرکردایەتیو پەرلەمانتارانی پارتی دادو گەشەپێدانی تورکیا (ئاکپارتی) ئاشکراکردوه.وتوشیهتى:"پرسیاری دۆخی عەبدوڵڵا ئۆجەلانو ئەگەری ئازادکردن واتە گۆڕینی سزای بەندکردنی بۆ بەندکردنی ناو ماڵەوە؛ لەئەردۆغان کراوە، ئەردۆغان لەوەڵامی پرسیارەکەدا وتی: دۆخێکی لەو جۆرە لەئارادانییەو خۆیشی (ئۆجەلان) نایەوێت لەبەندیخانە بێتە دەرەوە".بەوتەی سەلڤی، "ئەردۆغان لەکۆبونەوەکەدا داوای لەوەزیری دادی تورکیا کردوە دۆخی ئۆجەلان بۆ خەڵک ڕونبکرێتەوە