هەڵەی سیاسی تورکیا لە ڕووداوەکانی سووریا
ئەمینداری گشتیی پارتی نیشتمانیی تورکیا وتی : سیاسەتی تورکیا بەرامبەر بە ڕووداوەکانی سوریا هەڵە بووە و بووە هۆی ئەوەی ئەنقەرە تەریک بکەوێتەوە
ئوزگور بورسالی سکرتێری گشتیی پارتی نیشتمانیی تورکیا وتی : "بەداخەوە لە ماوەیەکی کورتدا ئەمریکا و ئیسرائیل توانیان لە سوریا سەرکەون و خاڵە گرنگەکەش ئەوەیە لەدوای ڕووخانی دیمەشق، ڕژێمی زایونی داگیرکارییەکانی لە سوریا زیاد کردووە و تەنانەت ناوچەکانی خوارەوەی بەرزاییەکانی جۆلانیشی داگیرکردووە سکرتێری گشتی پارتی نیشتمانی تورکیا وتی: سوریا لە دۆخێکی دابەشکراودایە و پێمان وایە کە حکومەتی ئێستا لەوێ سەقامگیرنابێت. ئەوان هێزی ژێر فەرمانی ڕژێمی زایونین هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، بەداخەوە لەبەرگرتنی سیاسەتی هەڵەو هاوتەریب لەگەڵ ئامانجەکانی ڕژێمی زایونی و ئەمریکا بووە هۆی زیانگەیاندن بە پەیوەندییەکانی تورکیە لەگەڵ دوو دۆستەکەی واتە ئێران و ڕووسیا. ئەمەش هەم بۆ تورکیا و هەم بۆ ناوچەکە مەترسیدارە.