سوکایەتی کردنی هەمدیسان بە قورئانی پیرۆزلە دانیمارک
ڕاسموس پالودان سەرۆکی پارتی ڕاست خواز" ڕێگای سەخت"ی دانیمارک تەنیا چەند ڕۆژ دوای کوژرانی سلوان مومیکا پەنابەری مەسیحی عێراقی لە سوئید، لە کردەوەیەکی ناحەز وکرێت دا جارێکی تر کتیبێک لە قورئانی پیرۆزی ئاگرتێبەردا.
ڕاسموس پالودان سەرۆکی پارتی ڕاست خوازلەپەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵاتی ئیکس لەم کارە ناحەزەی خۆی لە دژی قورئانی پیرۆزلە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە کوپنهاک هەواڵی دا.
ئەم سیاسەتوانە دانیمارکیە لە حاڵێکدا جارێکی تر دەستی دایە سوکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆز کە پۆلیسی دانیمارک پیشتر ودوابەدوای کوژرانی مومیکا لە بەیاننامەیەکدا ئەنجام دانی ئەم کارە ناحەز وبەدوور لە ئەخلاقەی قەدەغە ڕاگەیاندبوو.
میدیا سوئیدیەکان ڕۆژی پێنجشەممە کوژرانی مومیکا کە کتێبێکی قورئانی لە ناڕەزایەتیە کانی ساڵی ٢٠٢٣ی ئاگر تێبەردابوو، پشت ڕاست کردەوە. کاروکردەوەی ناحەزی ئەم سیاسەتمەدارە ڕاست خوازە ڕق وتۆڕەیی موسوڵمانانی جیهانی هەڵخڕاند ولەگەڵ شەرمەزارکرانی بەربڵاو ڕووبە ڕوو بوویەوە.