ئۆجەلان خوازیاری چەکدانانی پەکەکە بوو
بەیاننامەی هاوبەشی عەبدوڵڵا ئۆجەلان وشاندی ئیمراڵی بڵاوکرایەوە.
عەبدوڵڵا ئوجەلان لە بەیاننامەکەی دا وتی: لە پەکەکە داوا ئەکەم چەکی خۆ دانین وپەکەکە هەڵوشێننەوە. من بەرپرسایەتی ئەم قۆناخە مێژووییە وچەکدانانی پەکەکە ئەگرمە ئەستۆ. عەبدوڵڵا ئۆجەلان ، سەرکردەی لەبەندکراوی گروپی تیرۆریستی پەکەکە ، هاوکات لەگەڵ سێ زێندانی تر وئەندامانی شاندی ئیمراڵی لە سێهەمین دیداری خۆی لە زیندانی ئیمراڵی، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد.
وێنەی ئەم دیدارە ڕادەستی شاندەکە کراوە، بەڵام فیلمەکەی بڵاونەکراوەتەوە. شاندی ئیمراڵی سەربە دەم پارتی ، ئەمڕۆ بۆسێهەمین جار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئوجەلان ، ڕێبەری لە بەند کراوی پەکەکە لە زیندانی واوە ئاسایشتی ئیمراڵی دیداری کرد.
ئەم شاندە بریتین لە ئەحمەد تورک، پەروین بوڵدان، سری سورەیا ئوندەر، تولای هاتیم ئۆغلو، تیونجر باکرخان، چنگیزچیچک وفایق ئوزگورئارول . لەم دانیشتنەدا ، بەیاننامەیەکی هاوبەش لە لایەن عەبدوڵڵا ئوجەلان ، سێ زیندانی هاوڕی وشاندی ئیمراڵی ڕێکو پێک کرا وبڵاوکرایەوە.
دوای ئەم دیداروچاوپێکەوتنە، شاندی ئیمراڵی گەڕاوەتەوە ئەستەمبوڵ ولە هۆتێلی" elitworld" لە ناوچەی " بی ئوغلو" پرێس کۆنفرانسیان بەڕێوەبرد. لەلایەکی تر" جەمیل بایک" یەکێ لە فەرماندەکانی پەکەکە یش وتی: ئێمە بڕیاری کشانەوەی هێزەچەکدارەکانمان ئەدەین ، ئۆجەلان ناتوانێت بڕیار بدات کە بکشیێنەوە یان نا.