شوبات 28, 2025 15:19 Asia/Tehran
  • بەردەنگی پەیامەکەی ئۆجەلان پەکەکەیە

تەیب تەمەل، جێگری هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند کە بەردەنگی پەیامەکەی ئۆجەلان خودی پەکەکەیە.

تەیب تەمەل، جێگری هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان، ناسراو بە دەم پارتی، سەبارەت بە پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەبارەی هەڵوەشانەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هەموو دامودەزگاکانی سەر بەم پارتە ڕایگەیاند کە بەردەنگی پەیامەکەی ئۆجەلان پەکەکەیە و ئەم پەیامە ڕوو لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک یان هەسەدە نییە. تەیب تەمەل بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئۆجالان وتووێژی سیاسی بە ڕێگاچارەی کێشە و گرفتی کوردەکانی سوریا زانیوە، جەختی کرد کە  ئەو بانگەوازەی کە دوێنێ خوێندرایەوە، ڕوو لە پەکەکەیە و لەمە بەدوا پەکەکە و حکوومەتی تورکیا دەبێ ئەم پرۆسەیە درێژە پێ بدەن.

سەرپەیڤ