هەوساری لقە دەرەکیه کاتی پەکەکە لە دەستی ئەمریکادایە
ئادار 01, 2025 17:45 Asia/Tehran
مافناس و سیاسەتوانی تورکیا وتی لقە دەرەکیەکانی پەکەکە تەنیابە فەرمانی ئەمریکا چەک دادەنێن
عەلی ئوز گوندوز نوێنەری پێشووی پەرلەمانی تورکیا وتی ئوجاڵان لە بەیاننامەکەی خۆیدا ڕایگەیاندووە ئێستاکە و لە و دۆخەدا پەکەکە هۆی مانەوەی خۆی لە دەسداوە و ئەو بابەتەش هەڵوەشانەکەی پێویست دەکات و کوردەکانی تورکیا دەتوانن لە باتی شەڕی چەکدارانە بە سود وەرگرتن لە ئیمکاناتی دەوڵەتی و لە ڕێگای دیموکراسیەوە هاسانتر بە ئامانجەکانیان بگەن ئەو نوێنەرە پێشووەی جەهەپە لە پەرلەمانی تورکیا وتی کونتڕوڵی لقە دەرەکیەکانی پەکەکە بۆ وێنە پەژاک کە دژی ئێران چالاکی دەکات لە دەستی ئەمریکا دایە و تا کاتێ کە ئەمریکا ڕێگا نەدات ئەو گروپە چەکی خۆی دانانێت .