کاردانەوەی بەربڵاو بە گرتنی ئەکرەم ئیمام ئوغڵوو
گرتنی ئیمام ئوغڵو ڕووبەڕووی کاردانەوەی بەربڵاوی شاروومەندان لە مێدیا کومەڵایتیەکان و بیروڕا دەربڕینەکانی ناوخویی لە لایەن گرووپەکان کاربەدەستان و پارتە سیاسیەکانی تورکیا بووەوە
دەوڵەت باخچەلەی ڕێبەری پارتی بزاڤی نیشتمانی مەهەپە گرتنی ئیمام ئوغلوی بە نیشانەی لاوازی سیاسی زانی . ئوزگور ئوزەل ڕێبری پارتی کوماریخوازی گەلیش داوای لە ئوپوزوسیون کرد تا یەکبگرن و وتی کە پارتەکەی بە بێ گرینگی دان بە دۆخەکە سێهەمی مانگی فەروەردین ئیمام ئوغلو وەک کانیدای سەرۆک کوماریەتی هەڵدەبژێرێ . گرتنی ئیمام ئوغڵو کاردانەوەی پارلەمانی تورکیایشی بە دوا بوو . گرتنی شارەوانی ئەستەموڵ بووە هۆی بەرز بوونی نرخی دراڤی بیانی و زێڕ لە تورکیا و بایخی لیری تورکیاش بە نزیکەی دە لە سەد دابەزین گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی هەواڵی گرتنی ئیمام ئوغلو گرینگترین خەنیمی ئەگەری ڕەجەب تەیب ئەردوغان لە هەڵبژرادنەکانی بەردەم هەروا بووە هۆی ناڕەزایەتیەکان لە ئاستی گشتی تورکیادا لە هەمان چوارچێوەدا جگە لە ڕەخنەی ڕێبەرانی پارتە سیاسیەکان لاگرانی شارەوانی ئەستەموڵ ئەکرەم ئیمام ئوغلو دەستیان کرد کۆبوونەوە .
ناڕازاین لە شەقامەکانی وەتەنی ئەستەموڵ لە هەمبەر ناوەندێکی ئاسایشی ناوچە دروشمگەلێکیان بۆ لاکگری لە ئیمام ئوغلو بەرز کردەوە ئەوە لە حاڵێکدایە کە کۆبوونەوە قەدەغە ڕاگەیندراوە . ئەکرەم ئیمام ئوغلو پێشتریش تووشی کێشەگەلی مافەوانی و یاسایی نوێی بوو .زانکوی ئەستەموڵیش ڕایگەیاند بڕیاری هەڵوەشانەوەی بڕوانامەی ئاکادمی و خوێندنی ئیمام ئوغلوی داوە ئیمام ئوغڵو پێشتریش ڕووبەڕووی تومەتگەلی مافەوانی ببوەوە پێشتریش ناوبراو دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردنەکانی 2019 دا ، نزیکەی دوو ساڵ زیندانیکردنی بە تۆمەتی " سوکایەتیکردن بە بەرپرسانی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژرادنەکانی وڵات دەر کرد. دوو ساڵ لەمەوبەریش دادگایەکی دیکە دژی ئیمام ئوغلو بە تومەتی گزیکاری لە تەندەر کە سێ هەتا حەوت ساڵ زیندانیی هەیە پێکهات . ڕەخنەگرانی ڕەجەب تەیب ئەردوغان ئەو کارەیان بە هەوڵدان بۆ سڕینەوەی ئەکرەم ئیمام ئوغلو لە گوڕەپانی سیاسی دەزانن .